Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 20:47

تره‌مپ هیوای خواست به‌جێهێشتنی کۆشکی سپی درێژه‌ نه‌کێشێت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ماوه‌ ته‌واوبووی ئه‌مریكا له‌ دوایه‌مین وتاریدا له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی جۆ بایدن دووپاتی كرده‌وه كه‌ ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین شكۆمه‌ندییه‌ بۆ ئه‌و، هاوكات هیوای خواست به‌جێ هێشتنی كۆشكی سپی ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ نه‌خایه‌نێت. 

تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 75 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌‌و ماوه‌ی دادێش ئه‌و ئاماره‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌. 

تره‌مپ هیوای خواست ئیداره‌ی نوێ باجه‌كان به‌رزنه‌كاته‌وه‌و شانازی به‌وه‌شه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی ئه‌ودا توانییان له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا دروست بكه‌ن. 

گوتیشی هاوكات له‌ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی ئه‌ودا توانییان سه‌رله‌نوێ سوپا بنیادبنێنه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كار بۆ ئه‌مریكاییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات.    

وا بڕیاریشە كاتژمێر 7:30 خولەكی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان، جۆبایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەفەرمی سوێندی یاسایی بخوات و وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.