Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

تره‌مپ پێش ده‌‌ستپێکردنی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی بایدن کۆشکی سپی جێهێشت

تره‌مپ
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ماوه‌ ته‌واوبووی ئه‌مریكا له‌ دوایه‌مین گه‌شتیدا وه‌ك چل و پێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆشكی سپی له‌ واشنتن به‌جێ هێشت. 

تره‌مپ به‌ هیلیكۆپته‌رێكی سه‌رۆكایه‌تی لە كۆشكی سپی به‌ره‌ و بنكه‌ی ئاسمانیی ئه‌ندرۆز له‌ ویلایه‌تی میرلاند كه‌ 24 كیلۆمه‌تر له‌ ناوه‌ڕاستی واشنتنه‌وه‌ دووره ‌و له‌وێش به‌ فڕۆكه‌ ژماره‌ یه‌كی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا كه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كات به‌ره‌و ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت كه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌وێیه‌. 

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێته‌ چواره‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ مێژووی ئه‌مریكادا كه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ه‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی پاش خۆیان ئاماده‌ نه‌بوونه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.