مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، لە زنجیرە تویتێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە به‌شه بودجه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی مسۆگەر بکەین. شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆی زیاتر دەگەڕێتەوە بەغدا.
بەردەوامبوونی هاریکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر زۆر به گرنگ ده‌زانین.
گوتیشی: ئێمه هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
جەختم کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.