بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، بەسەرپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆلەمەڕی سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه كۆبووەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، سەرەتاى كۆبوونەوەكه خوێندەوەو گفتوگۆ‌و وەڵامدانەوەی ئەو نوسراو و یاداشتانەبوو كەئاراستەی لیژنەكە كرابوون، دوای تاووتوێکردنیان رێكاری پەیڕەوی گیرایەبەر بۆ وەڵامدانەوەیان.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ورد لەسەر داشكاندن و كەمنەكردنەوەی كرێی خوێندن لەلایەن چەند زانكۆ‌و پەیمانگه‌یەك كرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەكی لاوەكی لەلیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پێكهێنرا بەمەبەستی سەردانیكردنى زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر تایبەت بەكێشەی بەشی شیكاری نەخۆش و بەشی پەرستاری پەیمانگه‌ی تەكنیكی كۆیە.
هەروەها پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ی خوێندن تاووتوێ كرا‌و لیژنه‌كه بڕیاریدا وه لەچەند رۆژی داهاتوودا دوو لیژنەى لاوه‌كی لەئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی سەردانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ی خوێندن.
لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه ئاماده‌كارى بۆ پێشوازیكردن لەنوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.