دڵبه‌ند رواندوزی لهنێوخێوهتێكدا ئاگاداری نه‌مامه بچووكهكانییهتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌م زووانه ببێته داربه‌ڕوو و به‌و هیوایه‌ی ژیان بۆ دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، هه‌وڵیش ده‌دات یه‌ك ملیۆن داربه‌ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بچێنێ.
ئه‌م ئافره‌ته گه‌نجه كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه هه‌وڵده‌دات له رێگای چاندنی یه‌ك ملیۆن داربه‌روو له ماوه‌ی پێنج ساڵدا، ژیان بۆ دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه .
دڵبه‌ند رواندوزی بۆیه داربهرووی هه‌ڵبژاردووه ،چونكه ئه‌م دره‌خته به‌رگه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌گرێت و ره‌گه‌كانی به قووڵایی زه‌ویدا رۆ ده‌چێت ، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره له‌ووشك بوون و درێژی ماوه‌ی ته‌مه‌نی دره‌خته‌كه.
دڵبه‌ند رواندوزی له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌مان له پاییزی 2020 بوو كه له‌میانه‌یدا دوو هه‌زار دره‌ختی داربهڕوومان چاند.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئامانجمان له‌و كاره ئه‌وه‌یه كه نه‌ریتێكی نوێ له چاندنی دره‌خت فێری كۆمه‌ڵگا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی باشترمان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها دڵبه‌ند رواندوزی بڕیاریداوه 500 نه‌مام وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بچووك له پێناو سرووشتی كوردستان به‌خێو بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.