Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:34

 به‌هۆی نه‌خۆشی کۆرۆنا زیاترله‌ 8 مانگ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماییه‌وه‌

ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تۆماركرد
کوردستان TV
100%

فرۆكه‌وانی به‌ریتانی (نیكوسلاس) 243 رۆژ به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ ، دوای چاك بوونه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچوو، ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تۆماركرد.

ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ ته‌مه‌نی 59 ساڵ له‌ مانگی ئاداری رابردوو ، تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆس كۆرۆنا بوو،گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر سه‌خه‌ت بوو ، راسته‌وخۆ خرایه‌ ژێر هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد.

دوای زیاتر له‌ 8 مانگ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماییه‌وه‌، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ خێزانه‌كه‌ی (نیكولا ) هه‌رده‌م له‌لای بووه‌ ، تا ئه‌ورۆژه‌ی چاك بوویه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچوو.

دكتۆره‌كانی پسپۆری كۆرۆنا رایاگه‌یاند " ئه‌م فرۆكه‌وانه‌ ، هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ، نه‌خۆشی كۆرۆنای داگرت تبوو ، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی ته‌ندروستی توانی له‌ نه‌خۆشی كۆرنا ده‌ربازی بێت".

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی – كامران

RT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.