Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:32

لیژنەی کشتوکاڵ و وه‌زاره‌تى بازرگانی گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جووتیاران ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


لیژنەی كشتوكاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران میوانداریی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ دەكات.

لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی جووتیاران و چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، ، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 19 ى 1 ى 2021 ، بەسەرپەرشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
 لێژنه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جووتیاران لەلایەن بەغدا بۆ ساڵەكانی 2014، 2015، 2016 كرا، كەئەو پارەیە قەرزە لای حكومەتی عێراقی.
لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌لەتەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیاران كرا، بەتایبەت رووداوی گوندی ئەشكەوسەقا، بۆیە لیژنە بڕیاریدا راپۆرتێك ئامادە بكات و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی په‌رله‌مانى بكات و هەوڵیش بدرێت بۆ چارەسەركردن و ئاشتكردنەوەی هەردوو بنەماڵەكە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنەكە لەگەڵ نوێنه‌رانی جووتیارانی گوندی ئاشۆكان كۆبووه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پرسی دروستكردنی پڕۆژەی هەپی ستی كرد كه‌لەلایەن وڵاتی چین-ە‌وه له‌نزیك ئه‌و گونده‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌ و بووەتەهۆی ناڕەزاییی جووتیارانی گوندەكە بەهۆی ئەوەی زەوییەكانیان بەر پڕۆژەكە دەكەوێت، لیژنەكە پشتیوانیی خۆی بۆ جووتیارانی گوندی ئاشۆكان دەربڕی و بڕیاریدا كێشەو ناڕەزایی جووتیارانیش بەنوسراوی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات و لەرێگەی ئەوانەوە داوا لەوەزارەتی شارەوانی و كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان بكەن كێشەكه‌ چارەسەر بكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە بڕیاریدا  ئه‌مرۆ چوارشەممە ، میوانداریی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ و نوێنەری جووتیاران بكات بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ وەرگرتنی پارەی قەرزی جووتیارانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا-وه‌.

 

 شوان عه‌زیز
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.