Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 21:00

چین و هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیان لە‌بواری کشتوکاڵ و ئاودێری ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە نی روچی کۆنسوڵی گشتی کۆماری میلی چین كرد و   په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتی چینیان له‌بواره‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری تاوتوێیان كرد .

وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت،  ئامانجی سەردانەکەی کۆنسوڵی چین بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و کۆماری چینە، بەتایبەتی لەبواری  توانای بونیادنانی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاو بە ئەزمونێکی سەرکەوتوو لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گواستنەوەی تەکنەڵۆژیای بەرهەمهێنانی خانوی پلاستیکی بەشێوازێکی زۆر سەردەمی و مۆدێرن، بە جۆرێک کە جوتیارانمان دەتوانن لە هەموو وەرزەکانی ساڵ بەرهەمی ناوەخۆیی بەرهەم بهێنن بە تێچونێکی زۆر گونجاو و کوالێتیەکی زۆر باش.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەو ئاڵوگۆڕی و پەیوەندیانە، لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی چین بانگهێشتی فەرمی شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کردووە بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ کۆماری چین.
  وه‌زاره‌تی كشتوكال ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی بەردەوامی کۆماری میلی چینی کرد لەبوارەکانی  پێشخستن و بونیادنانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری، وە پشتیوانی تەواوی وەزارەتی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەموو هەوڵێکی لێکتێگەیشتن کە خزمەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە لە مێژینەکانی نێوان هەردوو لا بکات. 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ لەکۆتایدا چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی گرنگ لە نێوان هەردوو لادا پەسند کران.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.