Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:40

ئه‌گه‌ر رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ نێو خوێن دا به‌رز بێته‌وه‌ چی رووده‌دات ؟

هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ خوێن دا چییه‌ ؟
کوردستان TV
100%

پۆتاسیۆم یه‌كێكه‌ له‌ مادده‌ كانزاییه‌كان ، جه‌سته‌ی  هه‌موو مرۆڤێك پێوستی پێده‌بێت ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیان دا به‌رده‌وام بێت .

پۆتاسیۆم هاوكارێكی  باشه‌  بۆ كاراكردنی ماسوولكه‌كان ، به‌تایبه‌تی بۆ ماسوولكه‌كانی لێدانی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ، ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ی خورادنێكی ته‌ندروست ئه‌م توخمه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌ست بێت.

رێژه‌ی  بوونی ئاستی  ئاسایی پۆتاسیۆم له‌ خوێن  بۆ مرۆڤ   ، له‌ نێوان 3.5 تا 5 میلمولات  بۆ هه‌ر لیترێك.

هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ خوێن..

كه‌می رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ خوێن ، بۆ چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،وه‌كو بوونی گرفتی ته‌ندروستی ، به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان  به‌ گشتی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی  رێژه‌ی پۆتاسیۆم بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ :

 - شكستی گورچیله‌: شكستی گورچیله‌ ، یان كارنه‌كردنی وه‌ك پێویست ، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌رز بوونه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم ، چونكه‌ ناتوانێن پۆتاسیۆمی زیاد له‌ جه‌سته‌  جیابكاته‌وه‌و لا ببات.

 - ئاڵووده‌بوون به‌ مه‌ی و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان: له‌ كاتی ئالووده‌بوونی مرۆڤ به‌ مه‌ی و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ،ماسوولكه‌كان قوڕس ده‌بن وه‌ك پێویست ناجووڵێنن ، ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی  پۆتاسیۆم له‌ نێو خرۆكه‌كانی  خوێن به‌رێژه‌ی زۆر  بڵاو بێته‌وه‌ .

 - خورپه‌ لێدان:  له‌كاتی تووش بوونی به‌ رووداوی له‌ ناكاوی جۆراجۆر ، رێژه‌ی پۆتاسیۆم  له‌ خوێن به‌رزده‌بێته‌وه‌  وه‌كه‌ روداوی سووتان چونكه‌ ئه‌و رووداوانه‌ خۆركه‌كانی  خوێن ده‌سوتێنن.

 - خواردنی هه‌ندێ ده‌رمان:  هه‌ندێ ده‌رمان ده‌بێته‌ هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ماده‌ی پۆتاسیم له‌ خوێن وه‌كو : نابروكسین  ، سیكلوسبورین ، ئه‌نجبیوتنسین

 - خواردنی ئه‌و خواردانانه‌ی كه‌ مادده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه‌:  خورادنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و خواردنانه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم.

نیشانه‌كانی  به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ خوێن :

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌كانی تووش بوون به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم  خوێن ده‌رناكه‌ون ، تاده‌گاته‌ نزیكه‌ی 7 ملیمولات بۆهه‌ر لترێك له‌و كاته‌ له‌ ناكاو  ئاستی پۆتاسیۆم به‌رزده‌بێته‌وه‌ ، ده‌بێته‌ هۆكاری وه‌ستانی دڵ.

له‌ نیشانه‌كانی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو خوێن:

  بێ هێزی ، خێرا لێدانی دڵ ، ته‌زینی ده‌ست وقاچ ، ئازاری ماسوولكه‌كان ته‌نگه‌ نه‌فسی ، له‌ هۆش خۆ چوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی - كامران

ژێده‌ر- ئه‌لمه‌وزه‌ع   

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.