Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:56

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چوار ملیار دینار بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی خه‌رج ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە.

ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان  بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-

1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی،  كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.

2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە.

3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.

4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.  5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی  بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی  وەزارەتی دارایی كراوە،  بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە.

6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە.

7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.

هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.