كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی یادی 22 ساڵه‌ی كوردستان تی ڤی، سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانى كرد و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراو و ئه‌ندامانی بۆردی ده‌زگا پێشوازی لێكرا.
كاكه‌مین نه‌جار له سه‌ردانیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان 22 ساڵەى دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤی پیرۆزكرد و خه‌بات و تێكۆشانی كوردستان تی ڤی و گه‌یاندنی په‌یامی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه به‌رز نرخاند.
هه‌روەها رۆل و پێگه‌ی مێژوویی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له كاری میدیایی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی بوون و متمانه و پابه‌ندبوونی نیشتیمانی و گه‌یاندنی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی كوردستان به جیهان و قوربانیدان له كاتی رووماڵ و رووداو و پێشهاته‌كان به‌رز و پیرۆز نرخاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.