Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:26

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: تۆڕی میدیایی ڕووداو، هەواڵێکی دوور لە زانیاریی دروست بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بڕی 500 هەزار دینار مانگانە لە سەوزە و میوەفرۆشانی سەر شەقامەکانی هەولێر وەردەگیرێت.

ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەت دەکەینەوە، نیگەرانیمان بەرامبەر تۆڕی میدیایی ڕووداو دەردەبڕین کە بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندی دارەکان هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ناوی شارەوانییان لە ڕووداوێک هێنا کە هیچ پەیوەندییەکی بە فەرمانگەکانی ئێمەوە نەبووە. داواکارین لە هەموو دەزگا میدیاییەکان، بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە ڕەفتار لەگەڵ هەواڵەکان بکەن و دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵەکان، ئەوسا بڵاو بکرێنەوە.

ئەگەر نا ناچار دەبین کە ڕێکاری یاسایی بگرینەبەر.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.