لەپێناو رێکخستنی نێو ماڵی کوردستانی و کۆدەنگی نێوان پێکهاتەی تورکمان و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان. ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتی زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.پشتیوان سادق و علی حسێن ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی پێکهاتبوون، لەشاری هەولێر لەگەل لایەنە سیاسیەکان لە پێکهاتەی تورکمان کۆبوونەوە.
لەچەند دیدارێکدا شاندی پارتی لەگەل سکرتێر و سەرۆکی پارتە تورکمانیەکان چەند تەوەرێکی گرنگ خرایە بەرباس، لەوانە یەکڕیزیی نیشتمانی و یەک هەلوێستی لەبەرامبەر مافەکانی گەلی کوردستان بەتەواوی پێکهاتەکان لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لەمافەدەستورییەکان خەڵکی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تا هەموولایەنەکانی کوردستانی بە یەکگرتوویی بچێتە نێو هەڵبژادنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمسالدا بەڕێوەبچێت، بەتایبەتیش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
هەروەها رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستانی لەپێناو پاراستنى قەوارەى هەرێم و کۆمەڵێک بابەتی تر لە نێو کۆبونەوەکاندا بەراشکاوی باسی لێوەکرا..
بڕیارە شاندی پارتی رۆژانی داهاتوش سەردانی چەند لایەنێکی دیکەی سیاسی و پارتە کریستیانەکان لەشاری هەولێر بکەن.
مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.