فازڵ ئیبراهیم ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و سلێمانی به شارۆچكه‌كانی دهورووبهریشیانهوه به‌فر ببارێت،
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆش تا چوارشه‌مه باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
هاوكات گوتیشی: له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و سلێمانی به قه‌زاو ناحییهكانیهوه پێش بینی به‌فر بارین ده‌كرێت،
فازڵ ئیبراهیم سه‌باره‌ت به ناوچه شاخاوییه‌كانیش گوتی: پێشبینی ده‌كرێت له چوارشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما زۆر داده‌به‌زێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كان بگه‌نه 10 پله له ژێر سفره‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كه‌ش و هه‌وا سارد تر ده‌بێت.
فه‌رمان عه‌لی/ په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.