Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:40

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا  بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە . بەتایبەتی  بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.