پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ری راگه‌یاند .
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، كه‌بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد کە پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکاریان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ته‌واوی ده‌ستگیر كراوه‌كان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.