سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان رایدهگهێنێت، لە دانیشتنی ژمارە 45 ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا، راپۆرتێكی وردیان سەبارەت بە تاوان و پێشلكارییەكانی پەكەكە پێشكەشی ئەنجوومەكە كردووە.
حەسۆ هورمی سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند: ئەو ڕاپۆرتە لەسەر داواكاریی خەڵكی ئێزدی پێشكەش كرا، كە بە بەڵگە و تۆماری دەنگی خێزانە ئێزدییەكان بوو و داوای منداڵەكانیان دەكرد، كە پەكەكە رفاندبوونی.
ئاماژەی بهوهشداوه ، دوای ناردنی ئەو ڕاپۆرتە، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەلماندی كەوا پەكەكە منداڵانی تەمەن كەمتر لە 18 دەڕفێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.