بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی، لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری بڕیاردەر و ئەندام و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە گهڵ عهبدوللای حاجی مهحمود وهزیری كاروباری شههیدان و لێژنەی چاکسازی لیستی ناوی زیندانییانی سیاسی كۆبوونهوه.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوی كردهوه ، كه لەکۆبوونەوەكهدا تاوتوێی ئهو ههنگاوانه كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە لیستی ناوی زیندانیان و دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانیان، هاوکات باس لە بارودۆخ و ژیانی زیندانییانی سیاسی کراو جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پەلەبکرێت لە چاکسازییەکە .
لەلایەن خۆیانەوە لێژنەی چاکسازی لەلیستی ناوی زیندانییانی سیاسی باسیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کرد و هەنگاوەکانی کارکردنیان لەو لێژنەیە بۆ لێژنەی شەهیدان خستەڕوو.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.