Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:08

دانا شه‌هید جه‌زا: پڕۆژه‌ یاسای بودجەناونراوه‌ به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تێک بۆ حزبه‌کان

کوردستان TV
100%

دانا شەهید جەزا،  ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021  رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كه‌ ئێستا ناونراوه‌ به‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ نزیكه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردن و ململانێی له‌ سه‌ر ده‌كرێت و بۆته‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ حزبه‌كانیان .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ خۆی له‌ 120 ملیار دۆلار ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر له‌ خه‌رجیه‌كانی ساڵانی رابردوو زیاتره‌ ، عێراقیش له‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ ئابووریه‌دایه‌ ، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ كۆده‌نگیه‌ك هه‌بێت به‌مشێوه‌ بودجه‌ زۆره‌وه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت و تێپه‌ڕ نه‌بێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دانانی رێژه‌ی 12،67%  له‌ سه‌رده‌می عه‌بادی دانراوه‌ ، چونكه‌ به‌پێی گوته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان نزیكه‌ی 14% یه‌ .

دانا شەهید جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند كه‌ پشكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پشكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك پێویست دانه‌نراوه‌ ، ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كێشەمان لهگه‌ڵ عێراق هه‌یه‌ که پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن هه‌یه‌ .

راشیگه‌یاند: كه‌ ئیستا هه‌ندێ لایه‌نی شیعه‌ فشار ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم لاواز بكه‌ن ، تا ئێستا به‌ربه‌ست دروست نه‌بووه‌ بةلام هیشتا ئه‌و بڕگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پشكی هه‌رێم تێپه‌ڕ نه‌كراوه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ ئێستا له‌ عێراق سه‌قامگیری سیاسی نییه‌ ، هه‌ر قۆناغی سیسته‌می حوكمرانی كه‌سێك ئه‌وا سه‌ر له‌ نوێ حوكمه‌ته‌كه‌ له‌و ساته‌ وه‌قته‌ ده‌ستپێده‌كات ، كه‌ ئه‌وه‌ گرفتێكه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا .

دانا شەهید جەزا له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند: كه‌ ململانێی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناشه‌رعییه‌ ، به‌وه‌ی پێویسته‌ پارێزه‌ری ته‌واوی عێراق بێت نه‌ك نانه‌وه‌ی كیشه‌و گرفت بۆ هه‌رێم ، كه‌ ئه‌وه‌ش فشاری هه‌ندێ لایه‌نه‌ كه‌ به‌ فشاری لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ئه‌نجامی ده‌دات

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.