کاروان جەلال،بەرێوەبەری گشتی داتا‌و زانیاری لە کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن راپرسی کوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئالیه‌تی جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌چوونی له واده‌ی دیاریكراو به كارێكی ئه‌سته‌م ده‌زانم ، دركیش به‌وه ده‌كه‌ین كه ئاماده‌كارییه‌كی زۆری ده‌وێت .
روونیشیكرده‌وه كه هۆكاره‌كان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی بلێین كه ئه‌سته‌مه ئه‌و پرۆسه‌یه له واده‌ی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت له‌وانه ، دوای شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش زۆر له خه‌ڵكی شاره‌كان ئاواره‌و دهربهربوون ئه‌وه‌ش وای كرد كه زۆربه‌یان پێداویستی و به‌ڵگه فه‌رمیه‌كانیان وون بێت یان له‌ناو بچێت ، ئه‌ركی كۆمسیۆن به‌وه‌ش قورس ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ی هه‌لبژاردن كه په‌سه‌ندكراوه یاسایه‌كی نوێیه ، كۆمسیۆن له لوتكه‌وه بۆ بنكه‌كان ههلوهشایهوه و وای لێهات سه‌ر له نوێ كۆمسیۆن كه‌سانی نوێ دابنێت ئه‌وه‌ش شاره‌زایی و خولی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاماده‌كاری بكات ، ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت .
كاروان جه‌لال راشیگه‌یاند: كه راسته هەڵبژاردن له 6ی مانگی حوزیران ئه‌سته‌مه به‌ڕێوه‌بچێت بۆیه كۆمسیۆن داوای كردووه كه واده‌كه بۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م دوابحرێت ، ئه‌و واده‌یه‌ش واده‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن بتوانێت ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی وه‌كو پێویست ته‌واو بكات، چونكه كۆمه‌ڵێك رێكار هه‌یه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق پێویسته خۆی بۆ ئاماده بكات و كاری له‌سه‌ر بكات .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستیكردوه به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له هه‌موو پارێزگاكان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه .
بۆ ده‌نگده‌ر سه‌باره‌ت به شێوازی ده‌نگدان و پرۆسه‌كه ، هه‌ولێر بۆ نموونه بۆته دوو بازنه ، كاندیدی ژماره 1 له بازنه‌ی یه‌كه‌م له رۆژهه‌ڵات جیاوازه له كاندیدی ژماره 1ی رۆژئاوا . ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كاندید له سه‌ر پسوله‌ی ده‌نگدان نه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ده‌نگده‌ر لێی بشێوێت، هه‌روه‌ها ناوی حزبه‌كان نانوسرێت له سه‌ر پسوله‌ی ده‌نگدان .
هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌رجێك دانراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خۆی كاندید ده‌كات ئه‌وه‌ش بارقورسیهكی دروست كردووه بۆ كاندیده‌كه‌و بۆ خۆی وه‌ك كۆمسیۆن كه كاتی ده‌وێت .
جاران عێراق 1 بازنه‌بوو ، دواتر بوو به 18 بازنه و ئێستا ئه‌وه هه‌مووی گۆڕاوه و بازنه‌كان زیاتر بوونه .
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كاروان جه‌لال روونیكرده‌وه كه گومان له‌وه دانیه ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی زیانلێكه‌وتنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌رش و بڵاو ده‌بن .
به‌ڵام جوله‌یه‌ك هه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق و پێویستیشه جه‌خت له سه‌ر مافی ده‌نگده‌رانی ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌نه‌وه كه مافی ده‌ستوورییان هه‌یه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.