وەزیری بەرگریی تورکیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كهمێیك پێش ئێستا خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کورستان و جەمال ئیمنکی، سوپاسالاری هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر، له فرۆكه‌خانه‌ی نێوه‌دوڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: ئه‌مشه‌و له هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه و هیچ دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا نابێت، سبه‌ی سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری توركیا و شاندێكی یاوه‌ری به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و دۆخی ئه‌منی له‌گه‌ڵ كازمی تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كان رێككه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.