Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 10:40

هەڕەشەی ئەمنی بینای کۆنگرێسی ئەمریکا دادەخات

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ره‌كییه‌وه‌ واشنتنی پایته‌خت له‌به‌رده‌م هاتوچۆكردندا داخراو، هاتن و چوون بۆ ناو شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كرا.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شداربووانی ڕاهێنانی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ لای ڕۆژئاوای ته‌لاری كۆنگرێس گوێزرانه‌وه‌. له‌و كاته‌یشدا به‌ ڕوونی دووكه‌ڵێك له‌ پشته‌وه‌ی كاپیتۆڵ بینرا به‌ره‌و ئاسمان به‌رزده‌بووه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ زه‌نگه‌كانی هوشیاركردنه‌وه‌ له‌ ته‌لاری كاپیتۆڵ لێیان داو داوا كرا ئه‌وانه‌ی له‌وێن له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ره‌كی ته‌لاره‌كه‌ به‌جێ نه‌هێڵن.

میدیاكان له‌ زاری به‌رپرسانه‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ داخستنی كۆنگرێس و گواستنه‌وه‌ی به‌شداربووانی مه‌شق و  ڕاهێنان له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك بووه‌ له‌ ته‌لارێك كه‌ چه‌ند ته‌لارێك له‌ ته‌لاری كۆنگریسه‌وه‌ دووره‌و بڕوا ناكرێت هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست بكات.

دواتریش به‌رپرسان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نزیك ته‌لاری كۆنگرێس هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منی دروست ناكات‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.