Erbil 10°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:25

فه‌وزی هه‌ریری: پێویستە لێک نزیکبوونەوە لەنێو لایەنە سیاسیەکان هه‌بێ بۆ چارەسەری کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: داوامان له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكه‌ن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان فه‌وزی هه‌ریری رایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە پەرۆشن بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەولێر و بەغدا.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ تا ئێستا، ھیچ وادەیەک بۆ چوونی شاندی سیاسی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیاری نەکراوە.

هه‌ریری گوتیشی: پێوستە لێکتێگەشتن و لێکنزیکبوونەوە لەنێو لایەنە سیاسیەکان هه‌بێ بۆ چارەسەری کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی چوونی شاندی سیاسی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا ده‌ڵێت، ئەوە یەکێک بووه‌ لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکان، بەڵام ھیچ وادەیەک بۆ چوونی شاندی سیاسی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیار نییە، هه‌ر كاتێك لایەنە سیاسییەکان  ئامادەییان ھەبوو و کاتەکەی دیاری کرا، شاندە سیاسییەکە دەچێتە بەغدا.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، چه‌ند وڵاتێك بانگهێشتنامه‌یان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.