Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:49

د.بەشیر حەداد تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

د.بەشیر حەداد، داوا لە پەرلەمانتاران دەکات سەرەوەت و سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرا بکەن.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مرۆ  دووشەممە رێککەوتی 18\1\2021 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بەڵگەی فەرمی تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ ساڵی 2021 راگەیاند، و داواشی لە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە هاوکاری دەستەی دەستپاکی بکەن و پەلە بکەن لە پشکەشکردنی سەروەت و سامانەکەیان بۆ دەستەی دەستپاکی پێش کۆتایی هاتنی مانگی کانوونی دووەم، ئەوەش بە پشت بەستن بە یاسای دەستەی دەستپاکی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١ و رێنماییەکانی ئاشکرا کردنی  بەرژەوەندییە داراییەکان ژمارە 2ی ساڵی 2017.

‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو بابەتە یاساییە کردەوە وەکو هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتی بۆ پشتیوانی دارایی و هاوکاری هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەهەموو جۆرەکانییەوە.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.