Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:03

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، سەردانی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی کرد

کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت رایگه‌یاند: کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کوردستانیانە کاری کردووە.

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەمە 2021.1.18ی بە بۆنەی 22 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت بەیاوەری نەبەز عەبدالحەمید قائمقامی ناوەند، سەردانی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی کرد و لەلایەن نینۆس نه‌مرود، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی 22 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارەکان بۆخواستن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کوردستانیانە کاری کردووە و وەكو یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی وەرچەرخانێكی گەورەی لە پێشخستنی میدیای كوردیدا دروستکردوە و توانیویەتی ببێتە دەنگ و ڕەنگی كوردستان لەسەرتاسەری جیهان و خزمەتێکی زۆری كێشە نەتەوایەتی و نیشتیمانیەكانی کردووە و ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبووە لەمێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و ڕاستگۆیانە بابه‌ت و بەرنامەکانی خستۆتە به‌رچاووى بینه‌رانی.

لەلایەن خۆیەوە به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندی یاوەری کرد بۆ سەردانەکەیان و  ئامادەیی تەواوی خۆشیانی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک و پێویستیەک بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.