پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: تەرمی هاووڵاتییەک گەیەندرایە فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بە وتەی کەسوکارەکەی بەهۆی قەرزارییەوە لە ماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.
مقەدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلارەوە تەرمی هاووڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (فلاح حسین حسن) لەدایکبووی 1985 خێزاندارە و بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
لەئێستاداتەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.