بەگوێرەی خشتەی ڕۆژ ژمێری بودجەی ساڵی 2021 و ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ دووشەمە 18_1_2021 لەدیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابوری بەرێوەچوو.
لەکۆبونەوەیەک بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی بودجەکانی وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەت کرا، هەروەها باس لە خشتەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجامدانی کۆبونەوە لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵیان کرا بەمەبەستی دارشتنی کاری هاوبەش و ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2021.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری پلاندانان داوای لێکردن پەلەبکەن بۆ دانانی میکانیزمەکانی دارشتنی بودجەی بەکاربەر و بودجەی وەبەرهێنان کە هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەو ئەرکە هەڵدەستن.
ووتیشی، سەرباری ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەبێ بودجەیە،بەڵام بەهەبوونی بودجە بۆ ساڵی 2021 کارئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکانی حکومەت و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.