Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:35

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 54 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بە 54 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

رۆژی ھەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ 56 دۆلار و 50 سەنت و بە 55 دۆلار و 10 سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. 
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:41دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لە سەدا 0،45 دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 54 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھەر لەو کاتەدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە 54 دۆلار و 85 سەنت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 54 دۆلار و 93 سەنت بۆ 55 دۆلار و 42  سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 54 دۆلار و 44  سەنت بۆ  53  دۆلار و 95 سەنت بمێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.