سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامن و تاوەكو ئێستاش ھیچ گرفتێك دروست نەبووە.
د. ڤیان سەبری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند ، گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوامە، كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و لەلایەن حكوومەتەوە رەوانە كراوە، ئێستاش پڕۆژەیاساكە لە لیژنەی داراییە و ئەوان تاوتوێی دەكەن.
گوتیشی، تا ئێستا گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە پەرلەمانی عێراق بە باشی بەڕێوە دەچن و لە پشكی ھەرێمی كوردستانیش، ھیچ گرفتێك دروست نەبووە و گفتوگۆكان درێژەیان ھەیە.
لای خۆشیەوە، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق، د. مەیادە نەجاڕ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه، گفتوگۆكان بەردەوامن و ھیچ كێشەیەك بۆ پشكی ھەرێم دروست نەكراوە، كە 12 ترلیۆن دینارە و بڕیارە تاوەكو سەرەتای مانگی داھاتوو، كۆتایی بە گفتوگۆكان بێت و پڕۆژەیاساكە پەسەند بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.