Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:34

هەردوو وەزارەتی کارەبای هەرێم وعێراق لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی کارەبای ناوچەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 18 ى 1ى 20221 ،  ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئەندازیار زێدان خەلەف بریكاری وەزارەتی كارەبای عێراق كۆبووەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن، كه‌ لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەرپرسانی پەیوەندار بە سێكتەری دابەشكردنی كارەبای هەردوو وەزارەت ئامادەیبوون، باس لەپەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی كارەبای عێراق كرا .

وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر چارەسەركردنی تەواویی گرفت و كێشەكانی كارەبا كرا لەناوچەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری كارەبا داوای لەشاندی میوان كرد زیاتر لەخزمەتی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا كار بكەن و هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و عێراق ئەركی گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبایان بۆ هاوڵاتیان لەسەر شانە.د

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.