Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:56

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: ئاسته‌نگه‌کانی ده‌ستپێکردنی پرۆژه‌کانی پارکی هه‌واری شار چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


كێشه‌و گرفته‌كانی پاركی هه‌واری شار له‌ سلێمانی له‌رووی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانی پاركه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و  ئاسته‌نگه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ كانی پاركی هه‌واری شار  چاره‌سه‌رده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2021.1.18) به‌ ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به‌ پاركی هه‌واری شار و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نیداره‌كان له‌ شاره‌وانی و پاركی هه‌واری شار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنان"ی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی پاركه‌كه‌ خرایه‌ڕو، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند : پاركی هه‌واری شار یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ گشتی و گه‌شتیارییه‌كانی شاری سلێمانی و به‌هۆی گرنكی پاركه‌كه‌ كه‌ بووه‌ته‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و وه‌رزشكردن و كات به‌سه‌ربردنی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستن پاركه‌كه‌ هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن و ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران ناهێڵین بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانیان .
پاشان ئه‌ندازیار ڕێبین جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی هه‌واری شار رایگه‌یاند: جگه‌ له‌ پاراستنی ژینگه‌و سه‌وزایی و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه‌داوایان پێشكه‌ش كردوه‌ بۆ دروستكردنی پرۆژه‌كانیان له‌پاركه‌كه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بده‌ین و ئاسته‌نگ و گرفته‌كانیان بۆچاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی هه‌واری شار راشیگه‌یاند: ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌له‌پاركه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن بریتین له‌ (شاری یاری، مه‌له‌وانگه‌، یاریگا، باخچه‌ی ئاژه‌ڵان، ڕێستۆرانت و كافتریا) چه‌ندین پرۆژه‌ی تره‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.