لە هەواڵێكی ئەكاونتی كۆنسولخانەی گشتی ئەمریكا لە شاری هەولێر، ئەوە خراوەتە روو " لە سەردانێكدا بۆ تاڤگەی گەلی عەلیبەگ, کونسوڵی گشتی ئەمریكا (ڕۆب واڵەر) و قائیمقامی سۆران ھەڵگورد عوسمان، بەشداریان كرد لە چاڵاكی عومەر برادۆستی دارێژەری پڕۆژەی "چاندنی یەک ملیۆن داربەڕوو".
باسیش لەوە كراوە كە لەو چالاكیەدا 10 داربەڕوویان لە پێناو کوردستانێکی سەوزتر و سیستەمێکی ژینگەیی باشتر بۆ ھەرێمی کوردستان چاند، كە لە ھەرێمی کوردستان داربەڕوو زۆرینەی رێژەی کۆی گشتی دارستان پێک دەھێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.