Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:58

له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول و مانچسته‌ر یونایتد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


لەگەری نۆزدەهەمی خولی ئینگلیزی, لەیاری دێربی وڵاتی ئینگلتەرا, یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد, یاریەکە بەیەکسان بوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
 بەدرێژای ماوەی یاریەکە یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشی مەرترسیداریان بردە سەر گۆلی یەکتر, بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوو.
 بەمجۆرە هەردوولا بەبەدەست هێنانی خالێک چوونە دەرەوەی یاریگا, بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی مانچستەر یونایتد بووە سی و حەوت خاڵ و لەپێشەنگی ریزبەندی دێت بەجیاوازی دوو خاڵ لەپێش مانچسته‌ر ستی خاوەن هاوشاریه‌كه‌یه‌تی كه‌ له‌ پلەی دووەمه‌، لەبەرامبەردا لیڤەرپولی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بەسی وچوار خاڵ لەخانەی چواره‌مه‌.  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.