حامید گەوهەری، نووسەرو لێکۆڵەر له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: سڵاو‌و رێزمان هه‌یه بۆ كارمه‌ندانی كوردستان تیڤی ، بینه‌ره‌كانی ، كوردستان تیڤی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان له‌سه‌ر شانه و ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا خستۆته سه‌ر شان و ئه‌ركی حزبییان به‌لاوه ناوه و له شوێنی ئه‌و ئه‌ركی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رز راگرتووه . كه ئه‌وه‌ش له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان تیڤی بووه .
هۆكاری دووبه‌ره‌كی میدیا و میدیاكاران له كوردستان بۆ لاوازی یاسای میدیا ده‌گه‌رێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان .
روونیشیكرده‌وه پێویسته پێش هه‌موو شتێك په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك هه‌لبژێرێت بۆ میدیاكاران كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن . ناكرێت هه‌ر یه‌كه‌و مایكێك له ده‌ست بگرێت و به ئاره‌زووی خۆی قسه بكات .
راشیگه‌یاند كه پێویسته سیاسه‌ت و یاسایه‌كی چوارچێوه‌دار هه‌بێت بۆ میدیا .
ئاماژه‌شیدا كه دوژمنانی كورد به‌هێزترن له دۆستانی كورد ، به‌داخه‌وه په‌روه‌رده‌كردن له كوردستان لاوازه.
ده‌بێ شێوازی په‌روه‌رده‌كردن له هه‌موو لایه‌ك گۆرانكاری تیا بكرێت ، پێویسته ده‌می ئه‌وانه ببه‌سترێت كه درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه و قه‌واره‌ی كوردستان ده‌شێوێنن .
داوا ده‌كه‌م كوردستان تیڤی زیاتر له سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن كار بكات .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.