Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 06:59

د. سالار عوسمان: سیاسییه‌کانن ناهێڵن راگه‌یاندنێکی ساغله‌می نیشتیمانی هێمن دروست ببێت

کوردستان TV
100%

د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی پیرۆزبایی له‌و كاروانه‌ پڕ كاروبزاڤه‌ی 22 ساڵه‌ی ده‌كه‌ین ، پیرۆزبایی له‌ بینه‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه‌و ئه‌و میدیا جوانه‌ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گشت میدیاكانی دیكه‌ .

راگه‌یاندن كۆمه‌لێك پێناسه‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌ ، پردی په‌یوه‌ندییه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ، وه‌ چه‌ندین پێناسه‌ی دیكه‌ هه‌ن بۆ میدیا و راگه‌یاندن .

د . سالار عوسمان رایگه‌یاند: كه‌ پێویسته‌ زه‌مینه‌ و خاك و كلتور بكه‌ین به‌ پێوه‌ر كه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ په‌یامی چیه‌ ، له‌ كوردستانێك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سه‌ره‌ ، له‌ گشت رووێكه‌وه‌ ، رێك پێناسه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ بریتیه‌ له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ . فیكری میدیایی له‌ هه‌رێم بریتیه‌ له‌ په‌یام و فیكرو مانه‌وه‌ .

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی فیكره‌ی ئاشووب و فیتنه‌ی تیایه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها به‌ زمانی كوردی قسه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌گینا ده‌یانه‌وێت هه‌رێم ناوی نه‌مێنێت و بسڕدرێته‌وه‌ .

د سالار عوسمان گوتیشى: به‌ راشكاوی ده‌ڵێم گرفتی قوڵمان هه‌یه‌ له‌ راگه‌یاندن ، جگه‌ له‌وه‌ش گرفتی كه‌لتور و سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووریمان هه‌یه‌ په‌یوه‌ست به‌ راگه‌یاندن .

روونیكرده‌وه‌ كه‌ سیاسییه‌كانن ناهێڵن راگه‌یاندنێكی ساغله‌می نیشتیمانی هێمن دروست بێت ، هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار ده‌یانه‌وێت نه‌غمه‌یه‌كی به‌غداییانه‌ دروست بكه‌ن دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ میدیاكاری بچكۆڵه‌ دروست ده‌كه‌ن جنێو به‌ ره‌مزه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن

گرفتی یاساییمان هه‌یه‌ ، به‌ پێی واقیعی كوردستان پێویسته‌ ئه‌و یاسایه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ .

هه‌موو رووداوه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو دوای راپه‌رین زۆر خێرابوون ، ده‌رفه‌تی ته‌واوی نه‌داوه‌ له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی نیشتیمانی كار بكه‌ین ، هه‌رچه‌ند ده‌مانتوانی باشتر بین له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌.

بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و ئازادییه‌ میدیاییه‌ی كه‌ فه‌وزا خولقێنه‌ره‌  رابگیرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌زگا درۆكه‌رانه‌ی كه‌ بوونیان هه‌یه‌ پێویسته‌ بوه‌ستێندرێن ئه‌ویش ئه‌ركی حزبی گه‌وره‌و حكومه‌تی گه‌وره‌ و كه‌سانی دڵسۆزه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.