قائیمقامه‌تی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له ساڵۆگه‌ری كوردستان تیڤی ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به‌بۆنه‌ى (٢٢)ساله تێپه‌ربوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنى دەزگای سەتەلایتی كوردستان TVله‌ناخى دل پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانى ده‌كه‌ین. ئاشكرایه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى دا كه‌نالى كوردستان تیڤى ئامانجى گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیانى هه بوه تائێستاش مینبه‌رى راست بێژى بوه .
ستافى كوردستان تیڤى له‌سنورى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ماندوونهناسانهوە رومالى قاره‌مانیه‌تى و نهبهردیهكانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان کردوە تائێستاش لهروومال كردنى هه‌وال و چالاكیهكان و گەیاندنی داخوازی و دەنگی هاولاتیان بەلایەنی پەیوەندی دار به‌رده‌وامن.
دووباره به‌ناوى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى بهرێوهبهروكارمهندهكانى به‌گشتیى و نوسینگه‌ى به‌رده‌ره‌ش به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین .وه هیوادارین له مه‌یدانى خه‌بات كردن‌و گرنگى دان به‌ره‌وتى میدیاى كوردى دانه‌برێن...
راگه‌یاندنى قائمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ١٦/١/٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.