Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:31

قائیمقامیەتی سلێمانی خانمان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


به‌هۆی هه‌بونی ماده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خانمان ئاگادار ده‌كاتەوە له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ ئارایشتگاكان له‌ مه‌واده‌ جوانكارییه‌كان دڵنیا بنه‌وه‌ پاشان به‌كاریبهێنن.
شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له‌ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌شێك له‌خاوه‌ن ئارایشتگاكان مه‌وادی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو بۆ كڕیاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئه‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت. 
وتیشی: لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، لە ئارایشتگاکان و شوێنەکانی جوانکردنی خانماندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌واده‌ جوانكارییه‌كاندا گرتوه‌ كه‌ به‌هۆی به‌سه‌رچونی  ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نین.
رونیكرده‌وه‌: پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییەکان له‌ دروستكردنی مه‌واده‌كانی جوانكاری كیمیاییه،‌ بۆیه‌ له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت و زیان به‌پێستی ئه‌و خانمانە‌ ده‌گه‌یه‌نێت ‌به‌كاریده‌هێنێت.
نوێنەرەکەی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری داوا لەخانمان دەکات، لەکاتی سەردانکردنتان بۆ ئارایشتگاکان لە ئەومادانە دڵنیابنەوە لەلایەن ئارایشتگاکەوە بەکاردەهێنرێت، پاشان رێگەیان پێبدەن ئاریشتەکانتان بۆ بکەن، لەکاتی هەبونی مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچودا لەڕێی (07708677777) لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی مەوادە دەست بەسەرداگیراوەکان لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.