Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:32

عێراق رووفاتی 55 سه‌ربازی ئێرانی راده‌ست کرده‌وه‌

له‌ جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوان ھه‌ردوو وڵات له‌ ھه‌شتاكانی سه‌دی رابردوو كوژراون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ عێراق، رووفاتی 55 سه‌ربازی كه‌ له‌ جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوان ھه‌ردوو وڵات له‌ ھه‌شتاكانی سه‌دی رابردوو كوژراون، راده‌ستی ئێران كرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرس له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی شه‌لامچه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ باشووری عێراق، كازم یاسری له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ لایه‌نی عێراقی به‌ فه‌رمی رووفاتی 55 سه‌ربازی ئێران كه‌ له‌ جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی ھه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كوژراون، راده‌ستی لایه‌نی ئێرانی كرده‌وه‌.

كازم یاسری، له‌باره‌ی رووفاتی ئه‌و 55 سه‌ربازه‌ی ئێران كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات دۆزراونه‌ته‌وه‌ و گوتی: "نوێنه‌رانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی رووفاتی ئه‌و 55 سه‌ربازه‌ی ئێران به‌شداربوون".

له‌ ماوه‌كانی رابردوودا، عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌، رووفاتی ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی ئێران كه‌ له‌ جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی ھه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووی نێوان ھه‌ردوو وڵات كوژراون، راده‌ستی تارانی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ھیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ساڵی 1980 تا ساڵی 1988، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران روویدا كه‌ به‌ھۆیه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ ھه‌ردوولا كوژران، ھه‌روه‌ھا زیانی ئابووریی یه‌ك ترلیۆن دۆلاری به‌ ھه‌ردوو وڵات گه‌یاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.