Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:28

قائیمقامی قه‌زای چۆمان : کوردستان تیڤی پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدابوون

کوردستان TV
100%

سواره‌ ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، قائیمقامی قه‌زای چۆمان په‌یامێكی پیرۆزبایی له‌ یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

له‌ یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایك، به‌ناوی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ستافی نووسینگه‌ی سۆران و گرووپی باڵه‌كایه‌تی.

كوردستان تیڤی له‌ ڕۆژگارێكدا له‌دایكبوو، وه‌چه‌رخانێكی گرنگی له‌ كاری مێدیایی له‌ كوردستان هێنا ئارا، ئه‌میش به‌ متمانه‌ و ڕاستگۆیی له‌ گه‌یاندن و پابه‌ندبوون به‌ به‌ھاو و پره‌نسیپه‌ نیشتیمانییه‌كان.

كوردستان تیڤی له‌ ڕابردوو و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه‌ له‌ گرنگیدان به‌ پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لێبورده‌یی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و بواری خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدابوون و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆناش، كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ وه‌ك سه‌ربازی ون هاوكاربوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ته‌ندرووستی و گه‌یاندنی په‌یامی هۆشیاری بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان.

دووباره‌ گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و ھیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

سواره‌ ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د

قائیمقامی قه‌زای چۆمان

17_1_2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.