Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:46

قایمقامی قه‌زای خه‌بات: کوردستان تیڤی ده‌نگی زیندووی گه‌لی کورد بووه‌

کوردستان TV
100%

كوێستان ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای خه‌بات پیرۆزبایی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ ده‌كه‌م.

ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان خزمه‌تێكی زۆری به‌ مێژووی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان كردووه‌ و ده‌نگی زیندووی گه‌لی كورد بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، دامه‌زراندن و ده‌ركه‌وتنی كوردستان تیڤی وه‌ك كه‌ناڵێكی میدیایی ده‌سپێشخه‌رییه‌كی تازه‌بوو له‌ نێو كاری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا و ئێستاش له‌ كاتێكدا مۆمی 21 ساڵه‌ی كاركردنی ده‌گوژێنێته‌وه‌ و مۆمی 22 ساڵ كاركردنی داده‌گیرسێنێ كه‌ هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری تۆمار كردووه‌ و به‌شێكی زۆری مێژووی گه‌لی كوردی ئه‌ڕیشف و مۆمیا كردووه‌. هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بۆ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ده‌خوازم و ئایینده‌ و ئاسۆ ڕوونبێت.

كوێستان ئه‌حمه‌د قادر/ قایمقامی قه‌زای خه‌بات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.