ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و دوو سه‌كۆی ھاوێشتنی مووشه‌ك دا گرت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرالی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له سنووری قه‌زای دووبز باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش مووشه‌ك، یه‌ك ره‌شاش و ٢٤ قه‌وانی ھاوه‌ن له‌گه‌ڵ دوو سه‌كۆی ھاوێشتنی مووشه‌ك دا گیراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له لایه‌ن تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌وه،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.