Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

نوێنه‌رایه‌تی پارتی له‌وڵاتی میسر 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤى پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
100%


‎شێرکۆ حه‌بیب، به‌پرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی میسری پارتی دیموكراتی كوردستان 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان: 

بەرێز بەرێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان تی ڤی 
‎بەرێزان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی
 
‎سڵاو و رێز
‎بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی، گەرمترین و جوان ترین پیرۆز بایی لە ئێوەی بەرێز و سەرجەم کارمەندان و ستافی بەرێزی کەناڵی کوردستان تی ڤی دایک دەکەم، کەوا هەڵگری یەکەم مەشخەڵی  جیهانی راگەیاندنی کوردی بوو لە رێگای کەناڵە ئاسمانییەکان، هیوادارم کەوا هەردەم بەردەوام بن لە پێشەنگی و گەیاندنی دەنگی کورد و ئەزموونی دیموکراسی کوردستان بە جیهان، بێگومان لە ماوەی رابردوو بە شێوازێکی شارەزای و سەردەمیانە و لێهاتووی کارەکانتان ئەنجام داوە، هەڵبەتە ئەمەش بەهەوڵ و کۆششی کەسانی شارەزاو دڵسۆز و پسپۆر ئەنجام دراوە، هەر ئەمەش لەو کەسایەتیانە چاوەروان دەکرێت، دوو بارە پیرۆزە و هیوادارم ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەری زیاتر بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن
‎لەگەڵ رێزم
‎شێرکۆ حبیب
‎بەرپرسی مەکتەبی پارتی
‎لە وڵاتی میسر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.