Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:42

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی: کوردستان تیڤی خاوەن پەیامێکی راستگۆیانە و رەسەنی نەتەوەیی و نیشتمانییە

پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤى پیرۆز ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان (Ktv)
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی..

لە (22)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و  بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین و، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدی سەرکەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە پلان و كار و بەرنامەكانتاندا.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، بەر لە (22)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی دامەزرا،  وێستگەیەكی نوێ و دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پلان و پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە،  كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی راستگۆیانە و رەسەنی نەتەوەیی و نیشتمانییە و، پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.

دامەزراندنی كەناڵی كوردستان تیڤی وەك كەناڵێكی ئاسمانی هەنگاو و دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ و سودبەخش بوو بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان و خزمەتگەیاندن بەخواست و ویستیان و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری كوولتور و رۆشنبیری و زمانی نەتەوەیی و میدیایی.

 بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) دووپات دەكەینەوە و هیوای ھەمیشە پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
  پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی١ـی٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.