مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی(22) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی
به‌ڕێزان/ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان..
به‌بۆنه‌ی(22) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان(Ktv)گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م كادیر و كارمه‌ندان و بینه‌رانی ئازیزی كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان، كه به بڕیار و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دامه‌زرا، هه‌میشه خاوه‌ن په‌یامی روون و راستگۆیانه‌ی خۆی بووه و له‌و ته‌مه‌نه پڕ به‌خششه‌ی توانیویه‌تی به به‌رنامه و پلانێكی رێك‌وپێك و به‌گیانی به‌رپرسانه و دڵسۆزانه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بكات.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان، به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی به‌رپرس و میدیاكارانی، پیشه‌وه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌ت و هه‌واڵ و رووداوه‌كاندا كردووه و، له خزمه‌تكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی بۆ ھێنانه‌دی خواست و ویستی بینه‌ران و هاووڵاتیان دریغی نه‌كردووه.
رۆڵ و كاریگه‌ری میدیا له‌و ره‌وشه هه‌ستیار و گرنگه‌ی ئه‌مڕۆماندا زۆر بایه‌خداره، به‌تایبه‌تیش میدیای بینراو، دیاره له‌و رووه‌وه‌ش (Ktv) هه‌میشه شانبه‌شانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی میدیایی له‌خۆبردووانه و ماندوونه‌ناسانه به ئه‌ركی پیرۆزی خۆی هه‌ستاوه كه مایه‌ی رێز و ده‌ستخۆشیه.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌ركی ئێوه و گشت كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی میدیایی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕی راستگۆیی و پیشه‌وه‌رانه و خه‌مخۆرنه له ئاست به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانتاندابن بۆ خستنه‌ڕووی كێشه و كه‌موكوڕیه‌كان و، ھاوكات قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا.
جارێكی دیكه وێرای سوپاسگوزاری و ده‌سخۆشیمان پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ده‌زگاكه‌تان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی هاوچه‌رخ و پرۆفیشناڵ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌ر له‌پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتندابن.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی١ـی٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.