له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس وەزیری تەندروستی ئەمریکا وەکو ناڕەزایەتییەک ده‌ستی لەکارکێشایەوە.
ئەلێکس عازار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشكه‌شی ئیداره‌ی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە و ڕایگه‌یاندووه تا بیستی كانوونی دووه‌م له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی دەخوات، هه‌روه‌ها له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا گوتیشی: هێرشه‌كه‌ی سەر کاپیتۆڵ هێرش بوو بۆ سەر دیموکراسی و نەریتی ئاشتیانەی ڕاده‌ستكردنی دەسەڵات کە ئەمریکا پێشەنگ بووە لەو پرسەدا بۆ جیهان.
هەر لە نامەکەدا ئەلێکس عازار داوایكردووه ڕێگه نەدرێت هیچ هەوڵێکی تێکدانی رێوەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێ لە واشنتن به هه‌وڵی تێكده‌رانه ئه‌نجامبدرێت بۆ ئەوەی ئاشتیانە و بەشێوەیەکی ئاسایی دەسەڵات لەبیستی كانوونی دووه‌م ڕاده‌ستی ئیداره‌ی نوێ بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لێكس عازار وەزیری تەندروستیی ئه‌مریكا سەر بە پارتی کۆمارییەکانە و لە سیانزه‌ی تشرینی دووه‌می ساڵی دوو هه‌زار و حه‌ڤده پۆستی وەزیری تەندروستی لە ئیدارەی ئەمریکا وەرگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.