عوده‌ی شه‌علان،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پڕۆژه یاسای بوودجه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا به‌دوور ده‌زانێ.
عوده‌ی شه‌علان له لێدوانێكیدا به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه، دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌واو كردنی گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بوودجه سازده‌كات، به‌ڵام گفتوگۆكانی سه‌ر پڕۆژه‌كه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ بهكۆتاناێت و چه‌ند دانیشتنێكی دیكه‌ی پێویسته.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌لایه‌ن فراكسیۆنه جیاوازه‌كانه‌وه تێبینی زۆر له‌سه‌ر بوودجه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌ندێك فراكسیۆن داوا ده‌كه‌ن بڕگه‌ی دیكه بخرێته نێو پڕۆژه‌كه‌وه.
عوده‌ی شه‌علان گوتیشی: هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كان پێویستی به‌وه هه‌یه حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.