Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:12

کۆڵبەرێکی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی ڕاوەستانی دڵیەوە گیانی لە دەستدا

کوردستان TV
100%


کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری شاری بانە بە هۆی ڕاوەستانی دڵيەوە گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆمافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16 ى 1 ى 2021 ، کۆڵبەرێکی تەمەن 50 ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی محەممەد ئەحمەدی ئایچی  لە کاتی کۆڵبەری تووشی ڕاوستانی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، محەمەد ئەحمەدی ئایچی باوکی سی منداڵە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بروێشکانی سەر بە شاری بانە گیانی لەدەست داوە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ تەرمی ئەم لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە کۆڵبەرە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2020ی زایینی لانیکەم 240  کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 59  کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 181 کەسیان بریندار بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.