Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:55

به‌ لجیکا.. بەهۆی بابانوئێل 18 کەس گیانیان له‌ ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی به‌لجیكا به‌ڵاویان كرده‌وه‌ ، له‌ كاتی سەردانیكردنی بابا نوئێل بۆ خانەیەكی چاودێری بەساڵاچوان  له‌ شاری ئەنتۆیربی باكوری بەلجیكا زیاتر 121 كه‌س تووشی نه‌خۆش كۆڕۆنا بوون.

 

به‌ بێ ئه‌وه‌ی بابا نوئێل بزانێ تووشی كۆرۆنا بووه‌ سه‌ردانی ئه‌و خانه‌یه‌ی به‌ساڵا چوونی كردوه‌، دوای پشكنین ، ده‌ركه‌وتووه‌ ڤایرۆسەكەی بۆ ئەو كەسانە گواستوەتەوە كه‌ له‌وێ بوون ،تائێستا 18 كەس گیانیان لەدەستدا.


 شایانی باسه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ به‌رگی بابا نوئیل سه‌ردانی ئه‌و خانه‌یه‌ی كردبوو ،ئیستا باری ته‌ندروستی باشه‌

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی- كامران

RT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.