Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:43

له‌ئێران به‌ندکراوێکی کورد له‌ سێداره‌ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

هاوڵاتییەکی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گوازراوەته‌وه‌.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، رۆژی پێنجشەممە 14ی 1ی  2021، بەندکراوێک بە ناوی فاتیح قادری، ته‌مه‌ن 46 ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی سنەوە كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، بڕیارە سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە كورده‌ رۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرێت.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت، فاتیح قادری، خێزانداره‌ و خەڵکی گوندی دەل-ی سەر بە شاری سەوڵاوایە، نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک دەستبەسەركراو دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.