Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:34

له‌سامه‌را 60 هه‌زار مریشک تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ بوون

کوردستان TV
100%

عه‌مار جه‌بر، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: 60 هه‌زار مریشك له‌سامه‌را تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ بوون.

پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی راگه‌یاندووه‌: 60 هه‌زار مریشك له‌سامه‌را تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ بوون و داواشی له‌ خاوه‌نه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌رو هاووڵاتیان كرد، رێوشوێنی توند بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بگرنه‌ به‌ر.

عه‌مار جه‌بر گوتیشی: پێویسته‌ به‌په‌له‌ ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ پێك بهێندرێت و ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ست نیشان بكرێن كه‌ په‌تاكه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.